قَالُوا اتَّخَذَ اللَّهُ وَلَدًا ۗ سُبْحَانَهُ ۖ هُوَ الْغَنِيُّ ۖ لَهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ ۚ إِنْ عِنْدَكُمْ مِنْ سُلْطَانٍ بِهَٰذَا ۚ أَتَقُولُونَ عَلَى اللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ
ته‌فسیری ئاسان
(خوانه‌ناسان) ده‌ڵێن: خوا منداڵی بۆ خۆی بڕیارداوه! پاکی و بێگه‌ردی شایسته‌ی ئه‌و خوایه‌یه، ئه‌و زاته بێ نیازه (پێویستی به کوڕ‌و کچ نیه)، هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و له زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر خوا خاوه‌نیانه، بێگومان هیچ به‌ڵگه و نیشانه‌یه‌کتان نیه بۆ ئه‌م بوختانه ناڕه‌وایه، ئایا شتێک هه‌ڵده‌به‌ستن بۆ خوا‌و (بێ باکانه) ده‌یڵێن، که هیچی لێ نازانن و هیچ بنه‌مایه‌کی نیه؟!