وَقَالَ الْمَلِكُ ائْتُونِي بِهِ ۖ فَلَمَّا جَاءَهُ الرَّسُولُ قَالَ ارْجِعْ إِلَىٰ رَبِّكَ فَاسْأَلْهُ مَا بَالُ النِّسْوَةِ اللَّاتِي قَطَّعْنَ أَيْدِيَهُنَّ ۚ إِنَّ رَبِّي بِكَيْدِهِنَّ عَلِيمٌ
ته‌فسیری ئاسان
(ساقی گه‌ڕایه‌وه بۆ لای پاشا ولێکدانه‌وه‌که‌ی یوسفی بۆ باس کرد، زۆری به‌دڵ بوو، بۆیه پاشاش وتی): ئاده‌ی بچن بۆم بهێنن، جا کاتێك که ڕه‌وانه‌کراوه‌که‌ی پاشا گه‌یشته لای یوسف و (وتی: پاشا داوات ده‌کات، یوسف) وتی: بگه‌ڕێره‌وه بۆ لای پاشا و جا پێی بڵێ: هۆی چی بوو ئه‌و ئافره‌تانه کاتی خۆی ده‌ستی خۆیان بڕی و برینداریان کرد (ئایا من هیچ تاوانێکم له‌وه‌دا هه‌یه‌؟!) به‌ڕاستی هه‌ر په‌روه‌ردگارم به ئاگایه له فێڵ و ته‌ڵه‌که و پیلانیان.
: