ثُمَّ كُلِي مِنْ كُلِّ الثَّمَرَاتِ فَاسْلُكِي سُبُلَ رَبِّكِ ذُلُلًا ۚ يَخْرُجُ مِنْ بُطُونِهَا شَرَابٌ مُخْتَلِفٌ أَلْوَانُهُ فِيهِ شِفَاءٌ لِلنَّاسِ ۗ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَةً لِقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ
ته‌فسیری ئاسان
له‌وه‌ودوا (فێرمان کردووه که) له هه‌موو به‌رو بووم و (شیله‌ی گوڵان و شتی به‌سوود) بخوات و پێمان ڕاگه‌یاندووه: ئه‌و نه‌خشانه‌ی که په‌روه‌ردگارت بۆی کێشاویت به ملکه‌چیه‌وه ئه‌نجامی بده، (له دروست کردنی شانه‌و مژینی شیله‌و دروستکردنی هه‌نگوین و پووره‌دان به‌ده‌وری شازداو به‌خێوکردنی گه‌راکان... هتد)، جا له‌ناو سکی ئه‌و هه‌نگانه‌وه شله‌یه‌کی ڕه‌نگ جیاواز دێته ده‌ره‌وه که شیفای تیادایه بۆ (زۆر نه‌خۆشی) خه‌ڵکی (سه‌ره‌ڕای تامی شیرین و خۆشی)، به‌ڕاستی ئاله‌مه‌شدا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی به‌هێز هه‌یه بۆ که‌سانێك بیر بکه‌نه‌وه (سه‌رنج بده‌ن له هه‌نگ و شانه‌کانی له فڕین و هاتووچۆی، له هه‌نگوین و تام و بۆن و ڕه‌نگی، له..، له.. هتد).