أَمْ حَسِبْتُمْ أَنْ تَدْخُلُوا الْجَنَّةَ وَلَمَّا يَأْتِكُمْ مَثَلُ الَّذِينَ خَلَوْا مِنْ قَبْلِكُمْ ۖ مَسَّتْهُمُ الْبَأْسَاءُ وَالضَّرَّاءُ وَزُلْزِلُوا حَتَّىٰ يَقُولَ الرَّسُولُ وَالَّذِينَ آمَنُوا مَعَهُ مَتَىٰ نَصْرُ اللَّهِ ۗ أَلَا إِنَّ نَصْرَ اللَّهِ قَرِيبٌ
ته‌فسیری ئاسان
ئایا لاتان وایه هه‌روا به ئاسانی ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه (بێ ته‌نگانه و ناخۆشی)؟! مه‌گه‌ر نموونه‌ی ئیماندارانی پێشووتان بۆ باس نه‌کراوه‌، که تووشی شه‌ڕو ناخۆشی و ته‌نگانه‌و گرانی و نه‌داری بوون و ته‌کانیان خواردوه و زۆریان بۆ هاتووه به‌ڕادایه‌ک، هه‌تا پیغه‌مبه‌ره‌که‌یان و ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه له‌گه‌ڵیدا، ده‌یانوت: که‌ی په‌روه‌ردگار سه‌رکه‌وتن ده‌به‌خشێت؟! ئیتر که‌ی خوا یارمه‌تی ده‌نێرێت؟! ئاگاداربن و دڵنیابن به‌ڕاستی یارمه‌تی خوایی زۆر نزیکه‌. له تۆ ده‌پرسن (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر‎‎ (صلی الله علیه وسلم)که‌چی ببه‌خشن و به‌کێی ببه‌خشن؟ پێیان بڵێ: هه‌ر خێرێک ده‌که‌ن سه‌ره‌تا دایک و باوکتان فه‌رامۆش مه‌که‌ن، هه‌روه‌ها خزمان و هه‌تیوان و هه‌ژاران و ڕێبوارانی نه‌داریش، هه‌ر خێرو چاکه‌یه‌کیش ئه‌نجام ده‌ده‌ن، دڵنیابن که خوا زانا و ئاگاداره لێی.
: