لَا يُؤَاخِذُكُمُ اللَّهُ بِاللَّغْوِ فِي أَيْمَانِكُمْ وَلَٰكِنْ يُؤَاخِذُكُمْ بِمَا كَسَبَتْ قُلُوبُكُمْ ۗ وَاللَّهُ غَفُورٌ حَلِيمٌ
ته‌فسیری ئاسان
خوای گه‌وره ئه‌و سوێندانه‌تان لێناگرێت که له ده‌متان ده‌رده‌چێت و له‌سه‌ری ڕاهاتوون، به‌ڵکو له‌سه‌رئه‌وه لێتان ده‌گرێت و موحاسه‌به‌تان ده‌کات که نیه‌تی دڵتانی له‌سه‌ره و خوا لێخۆشبووه (له گوناهه‌که‌تان) و ئارامگرو خۆڕاگره (زوو تۆڵه له یاخی و سوێند خۆران ناسێنێت).
: