مَثَلُ الَّذِينَ يُنْفِقُونَ أَمْوَالَهُمْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ كَمَثَلِ حَبَّةٍ أَنْبَتَتْ سَبْعَ سَنَابِلَ فِي كُلِّ سُنْبُلَةٍ مِائَةُ حَبَّةٍ ۗ وَاللَّهُ يُضَاعِفُ لِمَنْ يَشَاءُ ۗ وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ
ته‌فسیری ئاسان
نمونه‌ی ئه‌وانه‌ی که ماڵ و سامانیان ده‌به‌خشن له پێناوی خوادا، وه‌کو تۆوێک وایه که بڕوێت و حه‌وت گوڵی گرتبێت، له هه‌ر گوڵێکدا سه‌د دانه‌ی تیادا بێت، خوایش بۆ هه‌ر که‌س که بیه‌وێت (به گوێره‌ی نیه‌تی و جێگرتنی خێره‌که‌ی) پاداشت چه‌ند به‌رامبه‌ر ده‌کات و خوا فراوانگیر و زانایه‌.
: