الشَّيْطَانُ يَعِدُكُمُ الْفَقْرَ وَيَأْمُرُكُمْ بِالْفَحْشَاءِ ۖ وَاللَّهُ يَعِدُكُمْ مَغْفِرَةً مِنْهُ وَفَضْلًا ۗ وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ
ته‌فسیری ئاسان
(کاتێ ئێوه له ماڵ و داراییتان ده‌به‌خشن) شه‌یتان به‌ڵێنی هه‌ژاری و نه‌داریتان پێ ده‌دات (ده‌تانترسێنێت به هه‌ژاری) و فه‌رمانتان پێ ده‌دات به‌گوناهو تاوان و خراپه و نه‌به‌خشین، خوای گه‌وره‌ش به‌ڵێنی لێخۆشبوونێکی تایبه‌تی خۆیتان پێده‌دات له‌گه‌ڵ زۆری ڕۆزی و به‌هره‌ی فراوانداو خوا فراوانگیرو زانایه‌.
: