وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ آمِنُوا بِمَا أَنْزَلَ اللَّهُ قَالُوا نُؤْمِنُ بِمَا أُنْزِلَ عَلَيْنَا وَيَكْفُرُونَ بِمَا وَرَاءَهُ وَهُوَ الْحَقُّ مُصَدِّقًا لِمَا مَعَهُمْ ۗ قُلْ فَلِمَ تَقْتُلُونَ أَنْبِيَاءَ اللَّهِ مِنْ قَبْلُ إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ
ته‌فسیری ئاسان
كاتێك پێیان ده‌وترێت باوه‌ڕ بهێنن به‌وه‌ی كه له لایه‌ن خواوه ڕه‌وانه‌كراوه‌، ده‌ڵێن: ئێمه ته‌نها باوه‌ڕمان به‌وه هه‌یه كه بۆ ئێمه ڕه‌وانه‌كراوه و باوه‌ڕ ناهێنن به هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه دوای (ته‌ورات) هاتووه وه‌كو (ئینجیل و قورئان) له‌كاتێكدا كه هه‌ر ئه‌و قورئانه حه‌ق و ڕاستی یه‌و به‌ڕاست دانه‌ری (ته‌ورات)ی ئه‌وانیشه‌، پێیان بڵێ: ئه‌ی كه‌واته بۆچی پێشتر پێغه‌مبه‌ره‌كانی خواتان ده‌كوشت ئه‌گه‌ر ئێوه ئیماندارن به ته‌ورات؟!
: