قُلْ مَا يَعْبَأُ بِكُمْ رَبِّي لَوْلَا دُعَاؤُكُمْ ۖ فَقَدْ كَذَّبْتُمْ فَسَوْفَ يَكُونُ لِزَامًا
ته‌فسیری ئاسان
تۆ ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: (خه‌ڵکینه‌) په‌روه‌ردگارم هیچ گوێتان پێ نادات و نرختان بۆ دانانێت، ئه‌گه‌ر دوعاو نزاو خواپه‌رستیتان نه‌بێت، که‌چی زۆربه‌تان هه‌ر پێغه‌مبه‌ر و قورئانتان به درۆزانی، ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام وابن، ئه‌وا سزاو تۆڵه‌ی خوایی له ئاینده‌دا یه‌خه‌تان پێ ده‌گرێت له کۆڵتان نابێته‌وه.
: