وَقَالُوا إِنْ نَتَّبِعِ الْهُدَىٰ مَعَكَ نُتَخَطَّفْ مِنْ أَرْضِنَا ۚ أَوَلَمْ نُمَكِّنْ لَهُمْ حَرَمًا آمِنًا يُجْبَىٰ إِلَيْهِ ثَمَرَاتُ كُلِّ شَيْءٍ رِزْقًا مِنْ لَدُنَّا وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ
ته‌فسیری ئاسان
(قوڕه‌یش و باوه‌ڕلاوازان له هه‌موو سه‌رده‌مێكدا) ده‌یانوت: ئه‌گه‌ر ئێمه شوێنی هیدایه‌ت و به‌رنامه‌ی ئیسلام بكه‌وین له‌گه‌ڵ تۆدا له وڵاتی خۆماندا ده‌فڕێنرێین و تووشی نه‌هامه‌تی ده‌بین، مه‌گه‌ر ئێمه شوێنێكی دوور له‌سته‌م و پر له ئاسایشمان بۆ فه‌راهه‌م نه‌هێناون كه‌جۆره‌ها به‌روبوومی بۆدێت و له هه‌موو نازو نیعمه‌تێك به‌هره‌وه‌ر؟ هه‌موویشی ڕزق و به‌خششن له‌لایه‌ن ئێمه‌وه، به‌ڵام زۆربه‌یان نازانن و هه‌ست به‌ده‌سه‌ڵاتی ئێمه ناكه‌ن.