وَنَزَعْنَا مِنْ كُلِّ أُمَّةٍ شَهِيدًا فَقُلْنَا هَاتُوا بُرْهَانَكُمْ فَعَلِمُوا أَنَّ الْحَقَّ لِلَّهِ وَضَلَّ عَنْهُمْ مَا كَانُوا يَفْتَرُونَ
ته‌فسیری ئاسان
(هه‌ر له‌و ڕۆژه‌دا) له هه‌ر ئوممه‌تێك شایه‌تێك له خۆیان ده‌هێنینه مه‌یدان له پێغه‌مبه‌ران، ئه‌وسا به‌خه‌ڵكی سه‌رگه‌ردان ده‌ڵێین: ئاده‌ی ئێوه به‌ڵگه‌تان چییه له سه‌ر لادان و گوناهتان بیهێنن، ئه‌و ڕۆژه ئیتر زۆر به‌چاكی ده‌زانن و دڵنیا ده‌بن كه حه‌ق و حه‌قیقه‌ت لای خوایه و هه‌ر ئه‌و شاییسته‌ی په‌رستن بووه، هه‌رچی ئه‌و شتانه‌ش كه بڕوایان پێی هه‌بوو، هه‌ڵیان به‌ستبوو، هه‌مووی ون و نادیار و بێ نرخ دێته به‌رچاو.