وَإِذْ قَالَتْ طَائِفَةٌ مِنْهُمْ يَا أَهْلَ يَثْرِبَ لَا مُقَامَ لَكُمْ فَارْجِعُوا ۚ وَيَسْتَأْذِنُ فَرِيقٌ مِنْهُمُ النَّبِيَّ يَقُولُونَ إِنَّ بُيُوتَنَا عَوْرَةٌ وَمَا هِيَ بِعَوْرَةٍ ۖ إِنْ يُرِيدُونَ إِلَّا فِرَارًا
ته‌فسیری ئاسان
کاتێكیش هه‌ندێك له دووڕووه‌کان وتیان: ئه‌ی خه‌ڵکی یثریب، ئه‌مه هیچ شوێنی ئێوه نییه، بگه‌ڕێنه‌وه ناوشار، ده‌سته‌یه‌کێش له‌وان مۆڵه‌تیان له‌پێغه‌مبه‌ر ده‌خواست و ده‌یانوت: ماڵه‌کانمان به‌ده‌ره‌وه‌یه (گوایه دوژمن به‌ئاسانی ده‌توانێت هه‌ڵکوتێته سه‌ری)، له‌ڕاستیدا وانییه، ماڵه‌کانیان به‌ده‌ره‌وه‌نین (دوژمن ناتوانێت زه‌فه‌ریان پێبه‌رێت)، ته‌نها ڕاکردنیان مه‌به‌سته‌و هیچی تر.