أَشِحَّةً عَلَيْكُمْ ۖ فَإِذَا جَاءَ الْخَوْفُ رَأَيْتَهُمْ يَنْظُرُونَ إِلَيْكَ تَدُورُ أَعْيُنُهُمْ كَالَّذِي يُغْشَىٰ عَلَيْهِ مِنَ الْمَوْتِ ۖ فَإِذَا ذَهَبَ الْخَوْفُ سَلَقُوكُمْ بِأَلْسِنَةٍ حِدَادٍ أَشِحَّةً عَلَى الْخَيْرِ ۚ أُولَٰئِكَ لَمْ يُؤْمِنُوا فَأَحْبَطَ اللَّهُ أَعْمَالَهُمْ ۚ وَكَانَ ذَٰلِكَ عَلَى اللَّهِ يَسِيرًا
ته‌فسیری ئاسان
به‌رامبه‌ر ئێوه ده‌ست نوقاوو بێ هیمه‌تن، جا کاتێك ترس وبیمی جه‌نگیان بۆ دێت ئه‌وه ده‌یانبینێت، ته‌ماشات ده‌که‌ن، چاوه‌کانیان ده‌سوڕێته‌وه و ئه‌بڵه‌ق ده‌بێت وه‌ك که‌سێك له‌ترسی مه‌رگ بێ هۆشی به‌سه‌ردا هاتبێت، جا کاتێك ئه‌و ترس و بیمه نه‌ما، زمان درێژه‌کانیان ئازارتان ده‌دن به‌قسه‌ی ڕه‌ق و ناخۆش، له‌کاتێكدا ئه‌وان چاوبرسی و به‌هه‌ڵپه‌ن بۆ پاره، ئائه‌وانه باوه‌ڕیان نه‌هێناوه، به‌و هۆیه‌وه خوا کرده‌وه‌کانیان پووچ کردنه‌وه، ئه‌وکاره‌ش هه‌میشه بۆ خوا ئاسانه.