أَلَيْسَ اللَّهُ بِكَافٍ عَبْدَهُ ۖ وَيُخَوِّفُونَكَ بِالَّذِينَ مِنْ دُونِهِ ۚ وَمَنْ يُضْلِلِ اللَّهُ فَمَا لَهُ مِنْ هَادٍ
ته‌فسیری ئاسان
مه‌گه‌ر خوا به‌س نیه که پشتیوان بێت بۆ به‌نده‌ی خۆی که پێغه‌مبه‌ره (صلی الله علیه وسلم)، که‌چی ئه‌وان تۆ ده‌ترسێنن به شتی تر جگه له خوا، خۆ ئه‌وه‌ی خوا گومڕای بکات و سه‌ری لێبشێوێنێت، ئیتر که‌س ناتوانێت ده‌ستی بگرێت و ڕێنمویی بکات.
: