وَإِنْ طَائِفَتَانِ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ اقْتَتَلُوا فَأَصْلِحُوا بَيْنَهُمَا ۖ فَإِنْ بَغَتْ إِحْدَاهُمَا عَلَى الْأُخْرَىٰ فَقَاتِلُوا الَّتِي تَبْغِي حَتَّىٰ تَفِيءَ إِلَىٰ أَمْرِ اللَّهِ ۚ فَإِنْ فَاءَتْ فَأَصْلِحُوا بَيْنَهُمَا بِالْعَدْلِ وَأَقْسِطُوا ۖ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُقْسِطِينَ
ته‌فسیری ئاسان
ئه‌گه‌ر دوو ده‌سته، یان دوو تاقم له‌موسوڵمانان بوو به‌شه‌ڕیان، ئه‌وه‌ده‌ستبه‌جێ هه‌وڵ بده‌ن ڕێکیان بخه‌ن و ئاشتیان بکه‌نه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر لایه‌کیان هه‌ر ده‌ستدرێژی ده‌کرده‌سه‌ر لاکه‌ی تر، ئه‌وا ئێوه به‌گژ ئه‌وه‌یاندا بچن که‌سته‌م و ده‌ستدرێژی ده‌کات،، هه‌تا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ فه‌رمانی خوا... جا گه‌ر لایه‌نه سه‌رکه‌شه‌که‌بۆ فه‌رمانی خوا سه‌ری دانه‌واند، ئه‌وه‌ئێوه ناوبژیوانێکی دادگه‌رانه‌له‌نێوانیاندا بکه‌ن و دادپه‌روه‌ری ئه‌نجام بده‌ن، چونکه‌به‌ڕاستی خوا ئه‌وانه‌ی خۆش ده‌وێت که‌دادپه‌روه‌ری ئه‌نجام ده‌ده‌ن.