يَوْمَ يَجْمَعُ اللَّهُ الرُّسُلَ فَيَقُولُ مَاذَا أُجِبْتُمْ ۖ قَالُوا لَا عِلْمَ لَنَا ۖ إِنَّكَ أَنْتَ عَلَّامُ الْغُيُوبِ
ته‌فسیری ئاسان
رۆژێک دێت، خوا هه‌موو پێغه‌مبه‌ران کۆده‌کاته‌وه‌، ئیجا پێیان ده‌فه‌رموێت: چۆن وه‌ڵامتان درایه‌وه‌و خه‌ڵکی هه‌ڵوێستیان چۆن بوو به‌رامبه‌رتان؟ تا چ ڕاده‌یه‌ک هاتن به‌ده‌متانه‌وه‌؟ (له سامناکی ئه‌و ڕۆژه و به‌هۆی دڵنیاییان له زانیاری بێ سنووری خوایی) وتیان: ئێمه نازانین و هیچ شاره‌زاییه‌کمان نیه‌، به‌ڕاستی خوایه تۆ هه‌ر خۆت ئاگات له هه‌موو نهێنی و شاراوه‌کانه و به هه‌موو په‌نهانێک ده‌زانیت.
: