يَا أَيُّهَا الرَّسُولُ بَلِّغْ مَا أُنْزِلَ إِلَيْكَ مِنْ رَبِّكَ ۖ وَإِنْ لَمْ تَفْعَلْ فَمَا بَلَّغْتَ رِسَالَتَهُ ۚ وَاللَّهُ يَعْصِمُكَ مِنَ النَّاسِ ۗ إِنَّ اللَّهَ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الْكَافِرِينَ
ته‌فسیری ئاسان
ئه‌ی پێغه‌مبه‌رو فرستاده، هه‌رچی فه‌رمان و په‌یامێکت بۆ دابه‌زیووه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه (بێ دوودڵی، بێ ماتڵی) ڕای بگه‌یه‌نه، خۆ ئه‌گه‌ر به‌و کاره هه‌ڵنه‌سایت، ئه‌وه مانای وایه په‌یامه‌که‌یت (به‌ته‌واویی) نه‌گه‌یاندووه (دڵنیاش به که) خوا ده‌تپارێزێت له شه‌ڕ و خراپه‌ی خه‌ڵکی، چونکه به‌ڕاستی خوا هیدایه‌ت و ڕێنموویی قه‌وم و هۆزی بێ باوه‌ڕان نادات.