يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَيَبْلُوَنَّكُمُ اللَّهُ بِشَيْءٍ مِنَ الصَّيْدِ تَنَالُهُ أَيْدِيكُمْ وَرِمَاحُكُمْ لِيَعْلَمَ اللَّهُ مَنْ يَخَافُهُ بِالْغَيْبِ ۚ فَمَنِ اعْتَدَىٰ بَعْدَ ذَٰلِكَ فَلَهُ عَذَابٌ أَلِيمٌ
ته‌فسیری ئاسان
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه سوێند بێت بێگومان خوای گه‌وره تاقیتان ده‌کاته‌وه به‌شتی که‌م هه‌ندێکیان له نێچیری کێوین که دێنه پێشه‌وه لێتان و ده‌توانن به‌ده‌ست بیانگرن و به ڕمه‌کانتان ڕاویان بکه‌ن (له‌کاتی ئیحرامدا بۆ حه‌ج و عه‌مره‌) تا به ته‌واوی له جیهانی واقعدا خوا بزانێت که کێ له په‌نهانیدا ده‌ترسێت له خوا، جا ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی و نافه‌رمانی کردبێت له دوای ئه‌و تاقی کردنه‌وه‌یه (له‌کاتی ئیحرامدا) ئه‌وه سزای به‌ئێشی بۆ هیه‌.
: