يُنَادُونَهُمْ أَلَمْ نَكُنْ مَعَكُمْ ۖ قَالُوا بَلَىٰ وَلَٰكِنَّكُمْ فَتَنْتُمْ أَنْفُسَكُمْ وَتَرَبَّصْتُمْ وَارْتَبْتُمْ وَغَرَّتْكُمُ الْأَمَانِيُّ حَتَّىٰ جَاءَ أَمْرُ اللَّهِ وَغَرَّكُمْ بِاللَّهِ الْغَرُورُ
ته‌فسیری ئاسان
ئینجا دووڕووه‌کان هاوار له‌ئیمانداران ده‌که‌ن، ئایا ئێمه هاوڕێی ئێوه نه‌بووین؟!، ئێمه هاوکاری ئێوه نه‌بووین؟! ئیمانداران ده‌ڵێن: به‌ڵێ وایه، به‌ڵام ئێوه خۆتان تووشی دووڕوویی و پیلانگێڕیی کرد، خۆتان مه‌ڵاس دابوو، بۆ فرسه‌ت ده‌گه‌ڕان که‌زه‌ره‌ر بده‌ن له‌ئیمانداران، هه‌میشه له‌گومان و دوودڵیدا ده‌ژیان و بڵاویشتان دکرده‌وه، هیواو ئاواتی بێ جێ سه‌ری لێ تێک دابوون، هه‌تا ویستی خوا یه‌خه‌ی پێ‌گرتن و کۆتایی به‌ژیانتان هات، شه‌یتانیش غه‌ڕاو گومڕای کردبوون به‌میهره‌بانی خوا و له‌رێبازه‌که‌ی وێڵی کردبوون