ثُمَّ قَفَّيْنَا عَلَىٰ آثَارِهِمْ بِرُسُلِنَا وَقَفَّيْنَا بِعِيسَى ابْنِ مَرْيَمَ وَآتَيْنَاهُ الْإِنْجِيلَ وَجَعَلْنَا فِي قُلُوبِ الَّذِينَ اتَّبَعُوهُ رَأْفَةً وَرَحْمَةً وَرَهْبَانِيَّةً ابْتَدَعُوهَا مَا كَتَبْنَاهَا عَلَيْهِمْ إِلَّا ابْتِغَاءَ رِضْوَانِ اللَّهِ فَمَا رَعَوْهَا حَقَّ رِعَايَتِهَا ۖ فَآتَيْنَا الَّذِينَ آمَنُوا مِنْهُمْ أَجْرَهُمْ ۖ وَكَثِيرٌ مِنْهُمْ فَاسِقُونَ
ته‌فسیری ئاسان
له‌وه‌ودوا به‌شوێن پێغه‌مبه‌راندا پێغه‌مبه‌رانی ترمان ڕه‌وانه‌کرد، کۆتایی زنجیره‌ی ئیسحاقی کوڕی ئیبراهیممان هێنا به‌عیسای کوڕی مه‌ریه‌م، ئینجیلیشمان پێبه‌خشی سۆز‌و میهره‌بانیمان له‌دڵی ئه‌وانه‌دا که‌شوێنی که‌وتبووه‌دابین کرد، به‌ڵام ئه‌وان ڕه‌هبانیه‌ت و دووره‌په‌رێزیان له‌دنیادا کرده‌پیشه‌یان، وه‌نه‌بێت ئێمه ئه‌و حاڵه‌ته‌مان له‌سه‌ر فه‌رز کردبن، به‌ڵکو ته‌نها به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی خوامان لێ داوا کردبوون، که‌چی ئه‌وان ڕه‌هبانییه‌تیان به‌چاکی په‌یڕه‌و نه‌کرد، ئێمه‌ش پاداشتی ئه‌وانمان دایه‌وه که‌باوه‌ڕی ڕاست و دروستیان هه‌بوو، هه‌رچه‌نده‌زۆربه‌یان لار‌و وێرو خوانه‌ناس و یاخی ده‌رچوون