يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا قِيلَ لَكُمْ تَفَسَّحُوا فِي الْمَجَالِسِ فَافْسَحُوا يَفْسَحِ اللَّهُ لَكُمْ ۖ وَإِذَا قِيلَ انْشُزُوا فَانْشُزُوا يَرْفَعِ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا مِنْكُمْ وَالَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ دَرَجَاتٍ ۚ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ
ته‌فسیری ئاسان
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه کاتێک له دانیشتن و کۆبونه‌وه‌کاندا پێتان ده‌وترێت: ڕێ بده‌ن به‌که‌سانی تر‌و ئه‌ڵقه‌ی دانیشتنه‌که فراوان بکه‌ن، ئه‌وه ئێوه‌ش فراوانی بکه‌ن، ئه‌گه‌ر ئێوه واتان کرد خوا پاداشتی فراوانتان پێ ده‌به‌خشێت، کاتێکیش پێتان ده‌وترێت هه‌ستن و جێگه چۆڵ بکه‌ن، (بۆ پیاوماقووڵ و ڕیش سپی و گه‌وره‌کانتان) جێگه چۆڵ بکه‌ن، جا ئه‌گه‌ر واتان کرد خوای گه‌وره ئه‌وانه‌ی ئیمانیان هێناوه له ئێوه و ئه‌وانه‌شتان زانست و زانیاریان پێدراوه چه‌نده‌ها پله‌و پایه به‌رزیان ده‌کاته‌وه، خوایش ئاگایه به‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.