وَمِنَ الْأَنْعَامِ حَمُولَةً وَفَرْشًا ۚ كُلُوا مِمَّا رَزَقَكُمُ اللَّهُ وَلَا تَتَّبِعُوا خُطُوَاتِ الشَّيْطَانِ ۚ إِنَّهُ لَكُمْ عَدُوٌّ مُبِينٌ
ته‌فسیری ئاسان
(هه‌ر خوا) هه‌ندێک له ماڵاتی بۆ ئێوه ڕام هێناوه که بۆ بار بردن به‌کاریان ده‌هێنن (له خوری و مووی هه‌ندێکی تریان) فه‌رش و ڕایه‌خ دروست ده‌که‌ن و بۆ سواریش هه‌ندێکی تریان به‌کار ده‌هێنن، ده بخۆن له‌و ڕزق و ڕۆزییه‌ی که خوا پێی به‌خشیوون، نه‌که‌ن شوێن هه‌نگاو و (نه‌خشه و پیلانه‌کانی) شه‌یتان بکه‌ون، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و دوژمنێکی ئاشکرای ئێوه‌یه‌.
: