وَإِذَا جَاءَكَ الَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِآيَاتِنَا فَقُلْ سَلَامٌ عَلَيْكُمْ ۖ كَتَبَ رَبُّكُمْ عَلَىٰ نَفْسِهِ الرَّحْمَةَ ۖ أَنَّهُ مَنْ عَمِلَ مِنْكُمْ سُوءًا بِجَهَالَةٍ ثُمَّ تَابَ مِنْ بَعْدِهِ وَأَصْلَحَ فَأَنَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ
ته‌فسیری ئاسان
کاتێک ئه‌و که‌سانه هاتن بۆ لات که ئیمان به‌ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه ده‌هێنن (تۆ ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم)، ئه‌ی ئیماندار) بڵێ: سڵاوتان لێ بێت (ئه‌م مژده‌یه‌شیان بده‌رێ) که: په‌روه‌ردگارتان فه‌رزی کردووه له‌سه‌ر خۆی (که له ئاقاری ئێوه‌دا) به‌ره‌حم ومیهره‌بان و دلۆڤان بێت، ئه‌گه‌ر که‌سێکتان به‌نه‌فامیی، به‌نه‌زانیی گوناهێکی کرد‌و له‌وه‌ودوا ته‌وبه‌ی کرد‌و په‌شیمان بۆوه و پاش ئه‌نجامدانی خراپه‌که و چاکسازی کرد، ئه‌وه با دڵنیابێت که په‌روه‌ردگار زۆر لێخۆش‌بوو و میهره‌بانه.