قُلْ إِنِّي عَلَىٰ بَيِّنَةٍ مِنْ رَبِّي وَكَذَّبْتُمْ بِهِ ۚ مَا عِنْدِي مَا تَسْتَعْجِلُونَ بِهِ ۚ إِنِ الْحُكْمُ إِلَّا لِلَّهِ ۖ يَقُصُّ الْحَقَّ ۖ وَهُوَ خَيْرُ الْفَاصِلِينَ
ته‌فسیری ئاسان
پێیان بڵێ: چونکه من زۆر دڵنیام و به به‌ڵگه‌وه په‌روه‌ردگارم (ده‌ناسم و ده‌یپه‌رستم) که‌چی (پێم سه‌یره) ئێوه باوه‌ڕتان پێی نیه، ئه‌وه‌ی ئێوه په‌له‌تانه بۆتان پێش بێت (له تۆڵه‌و سزای خوایی) به‌ده‌ست من نیه‌و لای من نیه، حوکم و فه‌رمانڕه‌وایی (هه‌مووشت) هه‌ر به‌ده‌ست خوایه، ئه‌و زاته ڕاستی و حه‌قیقه‌ته‌کان ده‌خاته ڕوو، چاکترین جیاکه‌ره‌وه‌شه (له نێوان حه‌ق و به‌تاڵدا).