قُلْ هُوَ الْقَادِرُ عَلَىٰ أَنْ يَبْعَثَ عَلَيْكُمْ عَذَابًا مِنْ فَوْقِكُمْ أَوْ مِنْ تَحْتِ أَرْجُلِكُمْ أَوْ يَلْبِسَكُمْ شِيَعًا وَيُذِيقَ بَعْضَكُمْ بَأْسَ بَعْضٍ ۗ انْظُرْ كَيْفَ نُصَرِّفُ الْآيَاتِ لَعَلَّهُمْ يَفْقَهُونَ
ته‌فسیری ئاسان
پێیان بڵێ: هه‌ر ئه‌و زاته به‌توانه‌یه و ده‌توانێت سزای سه‌ختتان له‌سه‌روتانه‌وه بۆ بنێرێت یان له ژێر پێتانه‌وه یاخود بتانکاته ده‌سته ده‌سته و پارچه پارچه و تاڵاوی توندو تیژی هه‌ندێکتان بکات به‌گه‌رووی هه‌ندێکی ترتاندا، ته‌ماشا بکه چۆن چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌ی جۆراو جۆریان بۆ ده‌هێنینه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان تێبگه‌ن.
: