يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا تُوبُوا إِلَى اللَّهِ تَوْبَةً نَصُوحًا عَسَىٰ رَبُّكُمْ أَنْ يُكَفِّرَ عَنْكُمْ سَيِّئَاتِكُمْ وَيُدْخِلَكُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ يَوْمَ لَا يُخْزِي اللَّهُ النَّبِيَّ وَالَّذِينَ آمَنُوا مَعَهُ ۖ نُورُهُمْ يَسْعَىٰ بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَبِأَيْمَانِهِمْ يَقُولُونَ رَبَّنَا أَتْمِمْ لَنَا نُورَنَا وَاغْفِرْ لَنَا ۖ إِنَّكَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ
ته‌فسیری ئاسان
ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که باوه‌ڕتان هێناوه، ئێوه به ته‌وبه‌و په‌شیمانیه‌کی په‌خت و دڵسۆزانه‌وه ڕوو بکه‌نه‌وه خوا، نزیکه په‌روه‌ردگارتان له هه‌ڵه و گوناهه‌کانتان خۆش ببێت و بتانخاته باخه‌کانی به‌هه‌شته‌وه که چه‌نداها و ڕوبار به‌ژێر دره‌خت و کۆشکه‌کانیدا ده‌ڕوات، ڕۆژێك دێت که خوا پێغه‌مبه‌ر و ئه‌وانه‌ی له خزمه‌تیدا خه‌جاڵه‌ت و شه‌رمه‌زار ناکات، نوورو ڕوناکیان ده‌دره‌وشێته‌وه‌و دێت و ده‌چێت له به‌رده‌م و لای ڕاستیانه‌وه و ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا ئه‌م نوورو ڕوناکیه‌مان بۆ زیاد بکه‌و لێمان خۆش ببه، چونکه به‌ڕاستی تۆ ده‌سه‌ڵاتت به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه.