وَلَمَّا جَاءَ مُوسَىٰ لِمِيقَاتِنَا وَكَلَّمَهُ رَبُّهُ قَالَ رَبِّ أَرِنِي أَنْظُرْ إِلَيْكَ ۚ قَالَ لَنْ تَرَانِي وَلَٰكِنِ انْظُرْ إِلَى الْجَبَلِ فَإِنِ اسْتَقَرَّ مَكَانَهُ فَسَوْفَ تَرَانِي ۚ فَلَمَّا تَجَلَّىٰ رَبُّهُ لِلْجَبَلِ جَعَلَهُ دَكًّا وَخَرَّ مُوسَىٰ صَعِقًا ۚ فَلَمَّا أَفَاقَ قَالَ سُبْحَانَكَ تُبْتُ إِلَيْكَ وَأَنَا أَوَّلُ الْمُؤْمِنِينَ
ته‌فسیری ئاسان
جا کاتێک مو‌سا هات بۆ کات و شوێنی دیاریکراومان و په‌روه‌ردگاریشی گفتوگۆی ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵدا ئه‌نجامدا (دیاره له حاڵه‌تێکی ڕۆحی و ده‌روونی زۆر به‌رزدا بووه، که‌وتۆته جیهانێکی زۆر سه‌یرو خۆشه‌وه که قه‌ڵه‌م ناتوانێت باسی بکات و زمان ناتوانێت وه‌سفی بکات، ئاخر ناحه‌قی نیه، په‌روه‌ردگاری ئه‌م بوونه‌وه‌ره گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌نده‌یه‌کی خۆیدا ئه‌نجام بدات، با پێغه‌مبه‌ریش بێت، بۆیه له خۆشی‌دا هاته گفت و) وتی: (تو خوا، خوایه گیان، ئه‌ی په‌روه‌ردگاری ئازیزم) خۆتم نیشان بده تا تێر ته‌ماشات بکه‌م، خوای گه‌وره‌ش فه‌رمووی: هه‌رگیز (له دنیادا) نامبینیت (بۆ دڵنیاکردنی له‌وه‌ی که به‌رگه‌ی ته‌جه‌لای زاتی په‌روه‌ردگار ناگرێت) پێی فه‌رموو: به‌ڵام (ئه‌گه‌ر هه‌ر حه‌ز ده‌که‌یت) سه‌یری ئه‌و چیایه بکه، جا ئه‌گه‌ر مایه‌وه له جێگه‌ی خۆیدا ئه‌وا له‌وه‌ودوا تۆش من ده‌بینیت، جا کاتێک په‌روه‌ردگاری خۆی نیشانی کێوه‌که‌داو ته‌جه‌لای کرد، کێوه‌که‌ی سووتاند و ورد و خاشی کرد، موساش که‌وت و له هۆش خۆی چوو، ئینجا کاتێک هاته‌وه هۆش خۆی (زانی داخوازیه‌که‌ی زۆر گه‌وره بووه) وتی: ستایش و بێگه‌ردی و که‌ماڵ هه‌ر سایشته‌ی تۆیه، من په‌شیمانم له داخوازیه‌که‌م و گه‌ڕامه‌وه بۆ لای تۆ و من یه‌که‌م که‌سم له ئیمانداران.