ثُمَّ بَدَّلْنَا مَكَانَ السَّيِّئَةِ الْحَسَنَةَ حَتَّىٰ عَفَوْا وَقَالُوا قَدْ مَسَّ آبَاءَنَا الضَّرَّاءُ وَالسَّرَّاءُ فَأَخَذْنَاهُمْ بَغْتَةً وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ
ته‌فسیری ئاسان
پاشان شوێنی ته‌نگانه‌و ناخۆشیه‌که‌مان گۆڕی به‌شوێنی خۆشی و کامه‌رانی، هه‌تا به‌ته‌واوی له هه‌موو ڕویه‌که‌وه زیادیان کردو که‌وتنه خۆشیه‌وه و (وایان لێهات که خۆشی و ناخۆشی به‌تاقیکردنه‌وه دانه‌نێن) جا وتیان: به‌ڕاستی ناخۆشی و خۆشی تووشی باوو باپیرانیشمان بووه (ئه‌مه شتێکی ئاساییه‌!!) ئێمه‌ش کتوپڕ گرتمانن له‌کاتێکدا ئه‌وان هه‌ستیان به خۆیان نه‌کرد له‌ناومان بردن و ته‌خت و تاراجیانمان تێکدا.
: