يَوْمَ يَقُولُ الْمُنَافِقُونَ وَالْمُنَافِقَاتُ لِلَّذِينَ آمَنُوا انْظُرُونَا نَقْتَبِسْ مِنْ نُورِكُمْ قِيلَ ارْجِعُوا وَرَاءَكُمْ فَالْتَمِسُوا نُورًا فَضُرِبَ بَيْنَهُمْ بِسُورٍ لَهُ بَابٌ بَاطِنُهُ فِيهِ الرَّحْمَةُ وَظَاهِرُهُ مِنْ قِبَلِهِ الْعَذَابُ
ته‌فسیری ئاسان
(ئا له‌و ڕۆژه‌دا که‌ئیمانداران به‌ره‌و به‌هه‌شت به‌ڕێ ده‌کرێن) پیاوان و ژنانی دووڕوو ده‌هێنرێنه سه‌ر ڕێیان، به‌غه‌مبارییه‌وه بۆ ئیمانداران ده‌ڕوانن، ئیماندارانیش هیچ لایان لێ ناکه‌نه‌وه، بۆیه به‌غه‌مو په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه پێیان ده‌ڵێن: ده ته‌ماشایه‌کمان بکه‌ن با له‌نووری ڕووخسارتان به‌هره‌وه‌ر ببین، به‌ڵام پێیان ده‌وترێت بگه‌رێنه‌وه دواوه، خۆتان به‌شوێن نوورو ڕوناکیدا بگه‌ڕێن، ده‌ستبه‌جێ دیوارێک دروست ده‌کرێت له‌نێوان ئیمانداران و دووڕووه‌کاندا ده‌روازه‌یه‌کیشی تێدایه، دیوی ناوه‌وه که‌رووی له‌ئیماندارانه ڕووی له‌ره‌حمه‌ت و به‌هه‌شته‌و دیوی ده‌ره‌وه، که‌رووی له‌دووڕووه‌کانه ڕووی له‌سزاو دۆزه‌خه